دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر بڕوانامه‌و مه‌دالییه‌ی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ شاعیری ناوداری كورد سه‌عدوڵڵا په‌رۆش

17155311_10154727267061886_4353232134204159532_n

 

كاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی ١٣-٣-٢٠١٧٧ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان له‌ڕێوره‌سمێكی شایه‌سته‌دا به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌دیب و نووسه‌رانی كورد بڕونامه‌ی رێزلێنان و مه‌دالییه‌ی زانكۆی جیهانی پێشكه‌ش به‌ شاعیری ناوداری كورد سه‌عدوڵڵا په‌رۆش كرد . له‌وته‌یه‌كیش دا به‌رێزیان باسی بایه‌خی شیعرو داهێنانی شیعری نه‌وه‌كانی شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشو كرد و له‌گفتوگۆی ئه‌دیبانه‌ی ئه‌م رێوره‌سمه‌دا له‌ ڕۆڵی زانكۆ و زاكۆی جیهان و بایه‌خ دان به‌ ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری دوان و به‌ بایه‌خه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگێندران .
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ ئێواره‌ كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌دا كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بۆ په‌رۆش ته‌رخانكرابوو ، سه‌ره‌تا دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر وته‌ی به‌خێر هاتنی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێری خوێنده‌وه‌و دكتۆر محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر كورته‌یه‌كی ژیان و به‌رهه‌می شیعری په‌رۆش و ناساندنی پایه‌و شوێنی له‌شیعری هاوچه‌رخی كوردی دا خسته‌ ڕوو .
دواتر چه‌ندین ده‌قی شیعری ناسك له‌لایه‌ن سه‌عدوڵڵا په‌رۆشی شاعیر خوێندرایه‌وه‌ .
له‌ دوا برگه‌ی ڕه‌وره‌سمه‌كه‌دا دكتۆر وریا عومه‌ر ئه‌مین هاوكوفو و هاوسه‌رده‌می په‌رۆش و شاعیری شێسته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو باسی له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌وساو بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌قی شیعرییان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ر له‌ ٥٠ ساڵ كرد و بۆ یه‌كه‌مین جار هه‌ندێ زانییاری نه‌بیستواوی ئه‌دهبی باسكرد .

ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

 

 

17155594_10154727264941886_5220041629869762920_n 17155681_10154727265301886_3299279768546908340_n 17155841_10154727267781886_5981250296328393903_n 17155997_10154727266426886_7751457105048341806_n 17156080_10154727268506886_7813199772116685776_n 17156083_10154727266356886_2273926552121273203_n 17201217_10154727267506886_2791717579186626321_n 17203163_10154727266086886_3929020983320078796_n 17264157_10154727266106886_494079694063499665_n 17264450_10154727267066886_7342680257596043979_n 17264497_10154727264956886_1801065404456993728_n 17264509_10154727266746886_3345769281706284173_n 17264644_10154727268466886_3477306121280675280_n 17264754_10154727265696886_5455101114951505769_n 17264764_10154727265596886_4117142440227331114_n 17264789_10154727265931886_2741290687039569944_n 17264817_10154727265256886_7585472896809082760_n 17264934_10154727268111886_5137438528249081672_n 17265040_10154727266286886_5367136633100557636_n 17308762_10154727266051886_6023744432143659720_n 17308770_10154727265876886_8983746253969824901_n 17308792_10154727268106886_4172946229405460362_n 17308973_10154727265401886_8760275755052521883_n 17309030_10154727266326886_5556025125871647497_n 17309481_10154727264961886_5273776266061656950_n 17309564_10154727266731886_6176976622331215023_n 17309708_10154727267541886_3920500826213711324_n 17309822_10154727265871886_9097174533048301315_n 17309882_10154727268101886_5079264885966522063_n