پانێلی ( ١٠) ه‌مینی نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستانیان به‌رێوه‌برد .
له‌درێژه‌ی پانێڵه‌كانی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌دا ، كهزانكۆی جیهان – هه‌ولێر له رۆژی ٢٧-١١-٢٠١٦ وه بۆ ئهكادییمیان و پسپۆران ده‌یبه‌ستی ،
كاتژمێر ٢ ی دوای نیوه‌ڕۆی رۆی ٩-٣-٢٠١٧٧ پانێڵی ده‌یه‌می نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رێزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر و دكتۆر محه‌مه‌د بازیانی به‌رێوه‌چوو .
له‌سه‌ره‌تای پانێڵ دكتۆر فوئاد مولود شریف وتاری به‌خێر هاتنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهانی پێشكه‌شكرد . دواتر پانێڵستان بابه‌ته‌كانیان پێسكهشكرد :
– د. محه‌مه‌د بازیانی له ته‌وه‌ری دیدو بۆچونی گشتی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی و سوود وه‌رگرتن له‌و گۆرانكارییانه بۆ پرسی كوردستان هاتونهیه پێش له دوای گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه .. بهواتاییهكی دیكه‌وه له گشتییه‌وه بۆ تایبه‌تی بابه‌ته‌كه‌ی پێسكهشكرد.
– د . نه‌وزاد یه‌حیا باجگر له دوو ته‌وه‌ردا ، ته‌وه‌ری هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ پرسی ده‌وڵه‌ت و كۆڵه‌گه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ته‌وه‌ری له ( كۆماری كوردستان ) دا ئه‌كادیمییان چی بكه‌ن و به‌رنامه‌ی به‌ر له ڕاگه‌یاندن و له كاتی ڕاگه‌یاندن وله دوای بوون به‌ده‌وڵه‌تی دا چۆن دابرێژرێت . واتا ئه‌ركه‌كانی به‌ده‌وڵه‌ت بوون له به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان و په‌یوه‌ندی یه ده‌ره‌كییه‌كان و بنه‌ماكانی چۆن دابرێژرێ پێشكه‌شكرد .
دواتر له لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه كرا‌و به‌رێزان د. فوئاد مه‌ولود شه‌ریف ، دكتۆر سه‌ربه‌ست عه‌لی ، د. ڕه‌عد عه‌لی و چه‌ند قوتابییه‌ك پرسییارو گفتوگۆكانیان خسته ڕوو .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان