زانكۆ جیهان .. كۆنگره‌ی نه‌خشه‌ ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌به‌ستێ .

16640775_1017332095035295_6573101700428022777_n

 

رۆژی ٧-٢-٢٠١٧ ، كاتژمێر ١٢٢ ی نێوه‌رۆ ، دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فره‌وانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری( نه‌خشه‌رێگای ده‌وله‌تی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمیانه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ ) داسازدا .
له‌ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ر كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، دكتۆر سه‌باح سوبحی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ ، دكتۆر محمه‌د خدرمولود سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندن ، دكتۆر محه‌مه‌د عه‌بدولباقی به‌رپرسی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌بوون ، سه‌ره‌تا باس له‌و پانێڵانه‌كران كه‌ له‌ مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦وه‌ تائێستا پێشكه‌شكراون و بابه‌تی به‌شداربوانی پانێڵه‌كان هه‌ڵسه‌نگێردران . پاشان بریاردرا :-
١١-چه‌ند پانێڵێكی دیكه‌ش پێشكه‌ش بكرێت و دوای تاقیكردنه‌وه‌كان له‌رۆژی یه‌كشه‌مه‌وه‌ ، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی دانراو درێژه‌ به‌پێشكه‌شكردنیان بدرێت .
٢٢- تاوتوێی رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ فره‌وانه‌كه‌ی (دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ) كرا ، كه‌ چه‌ند رۆژێكی ناوه‌راستی مانگی نیسانی بۆ ده‌ستنیشانكرا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ، به‌رێز دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر هه‌موو تواناكانی خسته‌ به‌رده‌م لیژنه‌ كه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م گۆنگره‌ نیشتیمانییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ، تا ببێته‌ روداوێكی مێژوویی نیشتمانی گرنگ ، له‌لایه‌ن ئه‌كادیمییانی كوردستان و مامۆستایانی پسپۆری یاسا و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و دیبلۆماسی و مێژوو ، ئابوری و جیۆ سیاسی و میدیاو ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و پێكه‌وه‌ ژیانی فره‌ ئاینیی و نه‌ته‌وه‌یی تا به‌ كۆمه‌لێك ده‌رئه‌نجام و بریاری مێژووی چاره‌نووس ساز، بگه‌یێنێته‌ ناوه‌نده‌كانی بریار له‌كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌وه‌ ناوه‌نده‌ نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ماڤی مرۆڤ .
شایانی باسه‌ هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بریاردرا لێژنه‌كان بۆگه‌ڵاله‌كردنی پوخته‌ی كاره‌كان و به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌ست به‌كاربن .
جێی وه‌بیر هێناوه‌یه‌ ئه‌م پرۆژه‌ نیشتیمانییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ مه‌زنه‌ ( نه‌خشه‌ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ ڕوانگه‌ت ئه‌كادییمییانه‌وه‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌دا ) ، بیرۆكه‌و كارو پرۆژه‌ی زانكۆی جیهانه‌ ، له‌م بواره‌دا زانكۆی جیهان ، پێشه‌نگی زانكۆكانی كوردستانه‌ ، به‌ده‌سپێشخه‌ری دكتۆر نه‌وازاد یه‌حیا باجگر له‌سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دوه‌می ساڵی ٢٠١٦ وه‌ كه‌وتۆته‌ واری جێبه‌جێكردن و تائێستا له‌زانكۆی جیهان هه‌ولێر چه‌ندین بابه‌تی هه‌لایه‌نه‌ی ئه‌كادیمی پسپۆرانی هه‌ڵگڕی بڕوانامه‌ی دكتۆراو ماسته‌ر له‌زانكۆكانی كوردستان و پسپۆرانی په‌وه‌ندار به‌ پرسی نیشتیمانی و یاسا و پره‌نسیپه‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی ناو كوردستان و عێراق له‌چه‌ندین پانێله‌وه‌ بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌شكردوون .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

16427785_1017331885035316_4227876058696863194_n 16640654_1017395975028907_8185516139617143644_n 16427585_1017331561702015_4841867533681468027_n 16508050_1017332291701942_3017637114174869020_n 16463645_1017331561702015_4841867533681468027_o