شاندی زانكۆی جیهان ئاماده‌ی به‌خشینی بڕوانامه‌ی خولی ڕابه‌رایه‌تی كارگێڕی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێ

16681968_1017262891708882_5734705770564670402_n

 

رۆژی ٧-٢-٢٠١٧٧ شاندی زانكۆی جیهان به‌سه‌ۆكایه‌تی دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆی جیهان و دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆو دكتۆر سه‌میر سه‌لاحه‌دین سه‌رۆكی به‌شی كارگێری ته‌ندروستی له‌زانكۆی جیهان و وانه‌بێژی خولی ڕابه‌رایه‌تی كارگێری و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك به‌شه‌ زانستییه‌كانی زانكۆ به‌ژداری رێوره‌سمی به‌خشینی بڕوانامه‌ی خولی ڕابه‌رایه‌تی كارگێڕی په‌رله‌مانی كوردستان بوون .
ئه‌م ڕێوره‌سمه‌ كه‌ له‌هۆڵی په‌ناگه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو ، دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ندین وتار له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆی جیهان و به‌خشینی بڕوانامه‌ به‌ كارمه‌ندانی به‌شدار بووی خوله‌كه‌ ، له‌دانیشتنێكدا باس له‌ هه‌ماهه‌نگی و به‌ستنی په‌یوه‌ندی جۆراو جۆری كارگێری و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سود وه‌رگرتن له‌ توانای زانستیییه‌كان بۆ توێژینه‌وه‌ی بابه‌ته‌ په‌یوه‌نداره‌كانی هاوچه‌رخ . له‌لایه‌ن زانكۆه‌ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر هه‌موو توا نا زانستی و كارگێڕی و میدیایی زانكۆی جیهان – هه‌ولێریان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌نجامدانی كاری زانستی و توێژینه‌وه‌و به‌ستنی خولی جۆراوجۆری كارگێڕی .
جێی باسه‌ سازدانی ئه‌م خوله‌ی ڕابه‌رایه‌تی كارگێڕی له‌نێوان زانكۆی جیهان و په‌رله‌مانی كوردستان دا كه‌له‌كۆتاییه‌كانی مانگی ساڵی ٢٠١٦ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سترا و به‌شداریكردنی چه‌ندین په‌رله‌مانتاری كوردستانیش له‌ پانێله‌كانی (نه‌خشه‌رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستانی – عێراق له‌روانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌دا) كه‌زانكۆی جیهان هه‌ولێر له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ٢٠١٦له‌زانكۆ سازیده‌كات ، به‌ هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی ئه‌كادیمی و یاسایی له‌نێوان ئه‌كادییمیان و یاسادانه‌ران ، زانكۆ و په‌رله‌مان داده‌نرێت ، بۆ به‌دی هێنانی ئامانجی هاوبه‌ش.
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

 

16681750_1017324285036076_5461166749257044410_n 16681717_1017324788369359_5640294470624371932_n 16649290_1017389355029569_2335988284533335346_n 16640571_1017262328375605_6612100296235270600_n 16508881_1017387778363060_5874740252014859044_n 16508920_1017394591695712_8520550669283682249_n 16602588_1017264228375415_3762211479697195311_n 16602605_1017262395042265_8338058690393676699_n 16603002_1017391635029341_6032283630401542404_n 16508734_1017324605036044_7518023579193042577_n 16508281_1017264688375369_2625401640267284933_n 16508090_1017263535042151_4351125390859418961_n 16508063_1017262035042301_883528515175727355_n 16507828_1017263288375509_8404792561345431722_n 16473476_1017328365035668_6518464610093469982_n 16473554_1017261148375723_1021901912411615983_n 16473940_1017388638362974_6684139974655195329_n 16487491_1017260361709135_2691480442775541258_o 16473222_1017263741708797_9189227467940876441_n 16473023_1017388438362994_3231959814000390173_n 16472993_1017387318363106_8076734906358138600_n 16473193_1017262228375615_686176445073034187_n 16472961_1017394728362365_7647317072008042865_n 16473700_1017329148368923_5308563760328465528_n 16472958_1017324958369342_3414223205257472186_n 16472911_1017261818375656_8097804428437996336_n 16472902_1017327945035710_5732089695888366119_n 16472838_1017263855042119_7618235077314150231_n 16472835_1017391548362683_6421893546599697172_n 15672603_1017261928375645_8997431565036974245_n 16299011_1017262135042291_1394084501391627515_n 16426156_1017261741708997_3424269731971300478_n 16427258_1017324021702769_4200525605756162457_n 16472829_1017263035042201_8406626088737650587_n 15181572_1017325171702654_7560470366134236014_n