كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی كارگێری زانكۆكانی گڕوپی جیهان ٢٠١٧ ده‌ستی پێكرد

16386949_1014881165280388_7718603059312900042_n

 

كۆبونه‌ه‌ی ساڵانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی كارگێری زانكۆكانی
گڕوپی جیهان ٢٠١٧ ده‌ستی پێكرد
كاتژمێر ١٠ به‌یانی ڕۆژی ٤-٢-٢٠١٧٧ له‌ژێر دروشمی ( په‌ڕه‌پێدان ، هه‌ماهه‌نگی ، به‌دیكۆمێنتكردن ) هه‌ر چوار زانكۆی گڕوپی جیهان ، زانكۆی جیهان- هه‌ولێر ، زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی ، زانكۆی جیهان – سلێمانی ، زانكۆی جیهان- دهۆك به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانراو یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ده‌سپێكرد .
سه‌ره‌تا كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌وه‌ستانی ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی به‌ره‌ی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش ده‌ستی پێكرد . دواتر چه‌ندین وتار خوێندرانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ پوخته‌ی وتاره‌كانن :
– وتاری لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ، سه‌رۆكی لیژنه‌ د. سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر خوێندییه‌وه‌
– وتاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان به‌رێز د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداریه‌تی خوێندیه‌وه‌
– وتاری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر به‌رێز د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆ
– وتاری سه‌رۆكی زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی د. محمد خۆشناو
– وتاری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- سلێمانی د. عبدولواحید عمر
وتاری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- دهۆك د. سعید سلیڤانی
پاش وتاره‌كان ، له‌لایه‌ن به‌رێز د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر رێنمایی بۆ دانیشتنه‌كان ڕاگه‌یێندراو پاش وه‌رگتنی (پشوویێك و كۆڤی برێك )دانیشتنه‌كان ده‌ستیان پێی كرد .
– دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداریه‌تی گشتی و سه‌رۆك زانكۆكان و یاریده‌ده‌رانیان
– دانیشتنی ڕاگڕوسه‌رۆك به‌ش و بریاده‌رده‌ری به‌شه‌ زانیستییه‌كان كه‌ به‌شه‌كانی ( یاسا، په‌ویوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، زانست به‌گشت به‌شه‌كانییه‌وه‌ ، كارگێڕی كارو كارگێڕی ته‌ندروستی و كارگێڕی یاسایی ، ژمێریاری و دارایی و بانك ، به‌شه‌كانی زمان و وه‌رگێڕان ، به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری ، ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌وی هونه‌ری ، وه‌رزش ، شێوه‌كاری ) هه‌رچوار زانكۆ له‌ چه‌ندین هۆڵی جیاجیا بۆ ماوه‌ی دوو كاتزمێر به‌رێوه‌چوو
هه‌روا دانیشتنی یه‌كه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ( كارگێڕی و خۆیه‌تی ، تۆمارو وه‌رگرتن ، ژمێریاری ، كوالیتی ئه‌شۆڕه‌نس ، چالاكییه‌كان ) ی هه‌ر چوار زانكۆ له‌چه‌ندین هۆڵی جیاجیادا به‌رێوه‌چوو .
دوای دوو كاژێر له‌ گفتوگۆكردن بۆ چۆنیه‌تی ( په‌ڕه‌پێدان ، هه‌مامه‌نگی ، به‌دیكۆمێنتكردن ) له‌نێوان زانكۆكانداو بۆ خودی هه‌ر زانكۆیه‌كیش و له‌هه‌ندێ دانیشتنیش زیاتر له‌و ماوه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجام گه‌ڵاله‌كران و له‌ دانیشتنی كاتژمێر ٣ی دوای نیوه‌ڕۆ خوێندرانه‌وه‌ .
به‌رله‌ته‌واو بونی ئه‌م ڕێوره‌سمه‌ له‌لایه‌ن د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر بڕوانامه‌و میدالیای رێز لێنان به‌خشرایه‌ سه‌رۆك زانكۆكان ویه‌كه‌مین نه‌خشه‌ی دانپێنراوی كوردستانیش له‌ نێو قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئیمپڕاتۆریرتی عوسمانلی كه‌مێژوی دروستكردنی بۆساڵی ١٨٥٠ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وه‌ك دیاری به‌خشرایه‌ هه‌رچوار زانكۆ .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

16387148_1014903195278185_3192559641072432130_n 16402476_10154635342481886_7737725308008175853_o 16402490_10154635341621886_3856924057949137248_o 16402500_10154635344191886_4086472563625422495_o 16402564_10154635344471886_3225694356400160784_o 16402758_10154635344516886_3258026090311651550_o 16402860_10154635344676886_1520564751054258538_o 16403295_10154635343576886_8257628042261046809_o 16422247_10154635340741886_3341035739436717677_o 16422253_10154635344176886_4743925011937357136_o 16422278_10154635343886886_203902802288278007_o 16422893_10154635341271886_8437770141717333312_o 16423183_10154635342696886_436763262360235897_o 16425884_1014884618613376_2209869497257789284_n 16426245_1014886255279879_596711911612291286_n 16463101_10154635341676886_5690715518907918541_o 16463105_10154635340806886_4858773498049321142_o 16463269_10154635343431886_556963326221616616_o 16463386_10154635343436886_4820353904102411356_o 16463474_1014904805278024_8636049632553152714_o 16463508_10154635342086886_8172872499546328758_o 16463542_10154635342146886_314111312860071808_o 16463559_10154635343891886_5309944993964890270_o 16463624_10154635341011886_2419567631557578619_o 16463631_10154635343901886_330712409545402335_o 16463753_10154635343236886_6555079441124140763_o 16463794_10154635341651886_6306057032454037983_o 16486853_10154635342796886_2936746027673620482_o 16486867_10154635342956886_7143412481021178075_o 16487016_10154635340896886_4233079127939919665_o 16487170_10154635341226886_5141770320775604709_o 16487441_10154635344146886_19554781244489377_o 16487471_1014905198611318_3506471151202950149_o 16487510_10154635340756886_4898388524769200264_o 16487658_10154635341191886_8331443279464741696_o 16487868_10154635342151886_5018950138771335206_o