زيارة وفد وزارة التعليم العالي والبحث العلمي – بغداد الى جامعة جيهان – اربيل – شاندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو زانستی حكومه‌تی ڤیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان له‌ زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بوون . 28\1\2017

16251699_10154619919356886_2329173819490872953_o

 

رۆژی ٢٨-١-٢٠١٧ له‌ نێو كه‌ش و هه‌وای تاقیكردنه‌وی سمیسته‌ری یه‌كه‌م دا ، له‌ به‌ره‌به‌یانێكی زوو دا ، له‌ نێو كه‌ش و هه‌وای سارداوی و به‌فربارینی كوردستان ، له‌ هه‌ولێری پایته‌خت دا ، سه‌ردانی زانكۆی جیهان – هه‌ولێریان كرد .
ئه‌م شانده‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی فیدڕاڵ ، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی باری زانستی زانكۆ تایبه‌تییه‌كان و ئه‌زمونی خوێندنی زانكۆی ئه‌هلی له‌ كوردستاندا كه‌( پێشه‌نگی ناوچه‌كه‌یه‌ ) سه‌ردانیان بۆ زانكۆی تایبه‌تیی – ئه‌هلی ده‌ست پێكرد .
سه‌ره‌تا سه‌ردانی زانكۆ جیهان – هه‌ولێریان كردو له‌لایه‌ن به‌رێز دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان به‌گه‌رمی پێشوازی كران .
پاشان به‌ یاوه‌ری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر دكتۆر فوئاد مه‌ولود شه‌ریف ، دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و چه‌ندین سه‌رۆك به‌شی زانستی به‌شه‌كان ، كه‌ بۆ ئه‌م ڕێوره‌سمه‌ ئاماده‌بوون ، یاوه‌ری شانده‌كه‌ بوون بۆ گه‌شتی زانستی نێو زانكۆ و به‌سه‌ركردنه‌وی به‌رنامه‌ی نه‌زانراوی شانده‌كه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌توانا زاستتیه‌كانی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر.
شاندی ناوبراو ، به‌شه‌ زانستی و یه‌ كه‌ كاگێڕی و رۆشنبیری و و خزمه‌تگوزاری و رادێو وته‌له‌فزیۆنی جیهان وستۆدیوو تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌رو گه‌له‌ری و تاقیگه‌ی زانستی وهۆڵه‌كانی وانه‌ خوێندن و به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ و یاریگای وه‌رزشی و مه‌له‌وانگه‌و و موزێ و ئه‌رشیف و كۆرس بوك و ماسته‌ر شیت و دڵنیای جۆری وپرۆسه‌ی وه‌رگرتنی قوتابییان و تۆماری ناویان ، كافتریا و .. تد زانكۆی جیهانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ .
هه‌روا شاندی ناوبراو ، تاك تاكه‌ مامۆستا و قوتابییانیان بینی و پرسیاری جۆراوجۆری شێوازی خوێندن و پرۆسه‌كانی وانه‌ وتنه‌ویان لێكردن .
جێی باسه‌ ئه‌و رۆژه‌ ، رۆژی ٢٨-١-٢٠١٧٧ زانكۆی جیهان هه‌ولێر نمونه‌ی زانكۆی ئه‌هلی- كه‌رتی تایبه‌تی به‌ ستانداری ئه‌كادیمی شان به‌شانی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان نماشكرد ، وه‌ك چۆن هه‌یه‌ ، نه‌ك نماشی ئاماده‌كراوی دروستكراو .
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ : – ( خۆزگه‌ نمونه‌ی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ، له‌ به‌غدا هه‌بوایه‌ ) ، سه‌رۆكی شاندی حكومه‌تی فیدراڵ ، به‌هێمنی چرپاندییه‌ گوێی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان وسه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر زاری ئه‌و تۆماری كرد و پاشان هه‌ر چرپاندییه‌ گوێی سه‌رۆكی ده‌سته‌ و گوتی :
:- ئێّوه‌ پێشه‌نگن .
جێی باسه‌ شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵ و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، دوای سه‌ردانی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر چه‌ندین زانكۆی دیكه‌ی خوێندنی تایبه‌ت له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌ .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ٢٨-١-٢٠١٧

 

 

 

16251802_10154619919766886_393060612021883737_o 16251856_10154619919056886_4238399259317028989_o 16251902_10154619920436886_6506639549429001851_o 16252042_10154619919516886_6439333043993657626_o 16252058_10154619920701886_6941573945118835298_o 16252097_10154619921681886_3844959780305897099_o 16252141_10154619921566886_403852521701661963_o 16252167_10154619919471886_7156185045892045980_o 16252265_10154619918831886_820834739079396023_o (1) 16252265_10154619918831886_820834739079396023_o 16252274_10154619921761886_7275525611484268698_o 16252344_10154619921076886_591672055182178794_o 16299669_10154619920806886_7671168920153853743_o 16299672_10154619920851886_4493868618658145682_o 16299797_10154619919686886_7541583644320288261_o 16299800_10154619919711886_1284983793921057838_o 16300270_10154619920281886_2541627245023978720_o 16300289_10154619919081886_4875069314758941864_o 16300357_10154619919991886_1314585819385130710_o 16300368_10154619919231886_3795189232727761263_o 16300448_10154619921056886_5536447058956854352_o 16402514_10154619920376886_3412469033162059336_o 16402772_10154619920666886_7862928813781557698_o 16402829_10154619919861886_6846232733021900665_o 16402842_10154619920091886_7972514673055673169_o 16402891_10154619921501886_5418216058801998996_o 16402984_10154619919071886_7648408777175224382_o 16403097_10154619920076886_6388894866823155767_o 16403277_10154619921026886_6432389813844685962_o 16422282_10154619920746886_5643318188271563662_o 16422434_10154619919276886_2515222746747609343_o 16422574_10154619920486886_6016554602764214119_o 16422585_10154619921216886_189498386541287636_o 16422615_10154619920566886_665016846424102786_o 16422718_10154619921811886_7237258590113183526_o 16422806_10154619918836886_6289734870021534592_o 16422841_10154619921551886_844734516134471496_o 16423052_10154619921271886_5866097009619718485_o 16423096_10154619920311886_189721638833165146_o