نه‌خشه‌ ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان : پانێڵی پێنجه‌م به‌ڕێوه‌ چوو .

15822612_10154556489686886_2290913960289909447_n

 

له‌ درێژه‌ی ئه‌و زنجیره‌ پانێڵانه‌ی كه‌ زانكۆی جیهان- هه‌ولێر بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ، له‌ژێر ناوی (ده‌وڵه‌تی كوردستانی عێراق له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌ و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌دا ) ده‌یبه‌ستێت ، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤-١-٢٠١٧ پانێڵێی پێنجه‌مینی بۆ به‌رێزان د.پشتیوان سادق و د.ڤاڵا فرید به‌ست .
سه‌ره‌تای پانێڵ د. نه وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان وێڕای به‌خێرهینانی میوانان ، بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ یه‌كه‌مین دانیشتنی له‌رۆژی ٢٤-١١-٢٠١٦ بۆ ئه‌نجام دراوه‌ ، پاشان له‌ خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ و گه‌یشتن به‌راسپارده‌كانی ( ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمیانه‌ و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌دا ) دوا .
دواتر د. فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهانه‌وه‌ به‌ خێرهاتنی میوانانی كرد بایه‌خی پرۆژه‌كه‌ و گرنگییه‌كه‌ی له‌م بارودۆخه‌دا شیكرده‌وه‌ .
دوابه‌دوای وتاره‌كان دانیشتنی پانێڵ به‌م جۆره‌ ده‌ستی پێكرد :
-: د.پشتیوان سادق ، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، پسپۆر له‌بواری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ، باسی هۆكاره‌ جیاجیاكانی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی و، شایه‌ن بوونی كوردستان بۆ بوون به‌ده‌وڵه‌تی له‌م باروودۆخه‌ی ئێستا دا روون كرده‌وه‌ . به‌نمونه‌ی وڵاتانی تازه‌ دامه‌زراو چۆنیه‌تی شه‌رعی بوون و دانپێدانان له‌نێو ووڵاتان و ناوه‌نده‌ سیاسییه‌ بریار به‌ده‌ستانی جیهان دا .
-: د. ڤاڵا فه‌رید ، په‌رله‌مانتار ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ، پسپۆر له‌بواری یاسای گشتی لایه‌نه‌
یاساییه‌كانی بوون به‌ده‌وڵه‌تی كوردستانی عێراقی شیكرده‌وه‌ ، به‌ به‌راود له‌گه‌ڵ ئه‌وكاره‌سات و جینۆسایدانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان داهاتوون و پاڵپشت به‌ یاساییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كه‌ بوونه‌ته‌ خاڵی به‌هێز بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان .
دوا به‌دوای ته‌واو بوونی بابه‌ته‌كان گبفتوگۆ و پرسیاری سه‌رده‌میانه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایان و ئه‌كادیمیانه‌وه‌ ، وه‌ڵادانه‌وه‌شی له‌لایه‌ن به‌رێزان ( د. پشتیوان سادق و د. ڤاڵا فه‌رید) دیوێكی دیكه‌ی گه‌رم و گوڕی پانێڵی ( ٥ ) ه‌ مینی نه‌خشه‌ رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان بوو
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

15823082_10154556488251886_9076874768361529561_n 15823155_10154556488971886_8833111679538648108_n 15823396_10154556489341886_548644780435148690_n 15825907_10154556488106886_7207269123719638099_n 15826372_10154556489621886_2016392309992424101_n 15871542_10154556488421886_2407175597524490580_n 15871564_10154556488526886_6662096422524791406_n 15871984_10154556488131886_8098256262975330754_n 15873447_10154556489781886_3297303493762524369_n 15894685_10154556488731886_1407952496613104965_n 15895321_10154556489571886_5897038912484065418_n