نه‌خشه‌ ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌پانێڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی زانكۆی جیهان

15349698_10154492206621886_5692494541512722695_n

 

 

رۆژی ١٢-١٢-٢٠١٦٦ پانێڵی سێیه‌می زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ، له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمانه‌و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌دا به‌رێوه‌چوو .
له‌م پانێڵه‌دا به‌رێزان :
-د. فه‌رسه‌ت سۆفی ، دكتۆرا له‌یاسای گشتی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری كوردستان .
– مامۆستا هاوژین ئومه‌ر مامۆستای په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تی و دیبلۆماسییه‌كان ، له‌زانكۆی جیهان ، نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس .
– مامۆستا بارزان جه‌وهه‌ر سادق ، قوتابی دكتۆرا ، مامۆستای په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی و حه‌یات .
بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌شكرد .
سه‌ره‌تای پانێڵ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر جێگری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر وته‌ی به‌خێر هاتنی پێشكه‌شكرد و به‌رنامه‌ی دانیشتنی پانێڵه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بوان شیكرده‌وه‌ .
دواتر بابه‌ته‌كان پێشكه‌شكه‌شكران و له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ كران .
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یان پانێڵی سێیه‌مینی زانكۆ جیهان – هه‌ولێره‌ له‌باره‌ی نه‌خشه‌ رێگای : ده‌وڵه‌تی كوردستانی ئێراق له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌دا سازی ده‌كات و پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ئاماده‌و گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كات بۆ كۆنگره‌ی نه‌خشه‌ رێگای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

15356687_10154492206761886_4661761839547887972_n 15400569_10154492206731886_1327870367302872392_n 15420803_10154492206511886_9221149111511316626_n 15492076_10154492206566886_1785765778429061761_n