دوبه‌دوای كۆبه‌نه‌وه‌ی رۆژی ٢٤-١١-٢٠١٦ له‌باڵاخانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و دانانی نه‌خشه ڕێگای كار، بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌وله‌تی كوردستانی ئێراق له ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمیی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه ،
كاتژمێر ٢ ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی ٢٧-١١-٢٠١٦ له هۆڵی ڤی ئای پی ، پانێلی ده‌وڵه‌تی كوردستانی ئێراق له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه به‌ڕێوه چوو .
سه‌ره‌تا دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان وخاوه‌نی پرۆژه‌ی (نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستانی ئێراق له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه ) ، وته‌یه‌كی پێشكهشكردو ئامانجی پرۆژهوهكهو ناوه‌رۆكه‌كه‌ی شیكرده‌وه و تیشكی خسته سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی رۆژی ٢٤-١١-٢٠١٦ و له‌بایه‌خی پانێله‌كه دوا . پاشان وتاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر له‌لایه‌ن دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆ پێشكه‌شكرا .
بابه‌تی پانێڵه‌كان به دوو دانیشتن له‌لایه‌ن پسپۆران به‌رێوه‌چوو به‌م شێوه‌یه‌وه بوو :
دانیشتنی یه‌كه‌م :
– د.سه‌ردار قادر پسپۆری بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تی
– د. سه‌ربه‌ست ئه‌لی پسپۆری بواری یاسای نیوده‌ڵه‌تی
– د. سه‌باح سوبحی پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان
دانیشتنی دووه‌م : له‌لایه‌ن پسپۆران به‌م شێوه‌یه به‌رێوه‌چوو:
– د. سه‌لاحه‌ددین حه‌مدی پسپۆری بواری یاسی نێوده‌ڵه‌تی
– د. پشتیوان ئه‌لی پسپۆری بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تی
– د. رههد قاسم پسپۆری بواری په‌یوه‌ندی نێوده‌ڵه‌تی
دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كانی هه‌ردوو دانیشتن ، گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نی یاسای و یاسای نیوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له ده‌وڵه‌تی ئایندهی كوردستاندا له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمیانه و تۆماركردنی لهنێوپرۆژهكهدا كرا‌و وه‌ك كۆنوسی سه‌ره‌كی بریاریان له‌سه‌ردرا .
شایه‌نی باسه ئه‌م پرۆژه‌یه تا به‌ته‌واوه‌تی له‌ڕووی ئهكادییمهوه گه‌ڵاله ده‌بی هه‌ر له‌زانكۆی جیهان له‌لایه‌ن چه‌ندین پسپۆر‌و ئهكادیمیانی دیكه‌ی زانكۆكانی كوردستان پانێڵی دیكه‌ی بۆ ده‌به‌سترێت .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ جیهان