ئیسماعیل خه‌یات له‌زانكۆی جیهانه‌ .. به‌ئاماده‌بونی سه‌فین دزه‌یی پێشانگای هونه‌رمه‌ندی ناسراو ئیسماعیل خه‌یات كرایه‌وه‌

14390838_1243702212319706_8553439622116482938_n

 

ئیسماعیل خه‌یات له‌زانكۆی جیهان ه‌
به‌ئاماده‌بونی سه‌فین دزه‌یی
پێشانگای هونه‌رمه‌ندی ناسراو ئیسماعیل خه‌یات كرایه‌وه‌
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ١-١١-٢٠١٦به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز سه‌فین ده‌زه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگرسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان پێشانگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی ناسراو ئیسماعیل خه‌یاتی كرده‌وه‌ .
ئه‌م پێشانگایه‌ ده‌سپێكی چالاكییه‌كانی گه‌له‌ری جیهانه‌ ، له‌كه‌شو گه‌وایه‌كی هونه‌ری ژه‌نینی مۆسیقا به‌رێوه‌چوو، دوای بینینی تابلۆكان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان و میوانانه‌وه‌ ، له‌رێوره‌سمێكدا كه‌به‌رێزان دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان -هه‌ولێر ، دكتۆر نه‌چده‌ت زه‌كی و دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر جێگرانی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و هونه‌رمه‌ند بورهان سابیر به‌رپرسی گه‌له‌ری جیهان و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك به‌شه‌كانی زانكۆ ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر ، رێزی له‌ به‌رێزان سه‌فین دزه‌یی و ئیسماعیل خه‌یات نا و مه‌دالیای زانكۆی جیهانی پێ به‌خشین .
ئه‌م پێشانگایه‌ تایبه‌تییه‌ی هونه‌رمه‌ند خه‌یات چه‌ندین تابلۆ و كاری تازه‌ی داهێنه‌رانه‌ی گرتۆته‌خۆی و بۆماوه‌ی چه‌ندین رۆژبه‌رده‌وام ده‌بی .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ١-١١-٢٠١٦

 

14632952_1243701622319765_3922441920221610561_n 14732281_1243702448986349_4517432440685999326_n 14900341_1243702475653013_5140638746705632086_n 14900387_1243701662319761_1467071023777272900_n 14900567_1243702312319696_7867778010025346798_n 14907193_1243701578986436_8499046749176341092_n 14908364_1243702768986317_169968409814811136_n 14910490_1243702608986333_2171602007409240547_n 14915330_1243701835653077_6681043164939284761_n 14915385_1243702435653017_7682708500515691900_n 14915473_1243701575653103_4522353168470188443_n 14925501_1243702555653005_5409757017126900138_n 14925578_1243701678986426_8553300856370823921_n 14925616_1243702925652968_1231480219347399474_n 14925634_1243702605653000_7780457817919088846_n 14937377_1243702285653032_3425166478988205127_n 14938104_1243701745653086_3532922031894898741_n 14947504_1243701715653089_6133970706010954534_n 14947756_1243701632319764_393440334304390528_n 14955905_1243702468986347_8767666267453492566_n 14956049_1243702215653039_8655127294470552763_n 14956514_1243702742319653_7616406663941575808_n