سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی سه‌ردانی زانكۆی جیهان ده‌كات
رۆژی ٣٠-١٠-٢٠١٦ به‌رێز دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئهمیندریهتی زانكۆكانی جیهان پێشوازی له به‌رێز پرۆفیسۆرسوڵتان ئه‌بو عه‌رابی ئهلعدوانی سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی و شاندی یاوه‌ری كرد . له‌دیدارێكدا كه به‌رێزان پرۆفیسۆر ئه‌حمه‌د دزه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و پرۆفیسۆری یاریدهدهردكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان و پرۆفیسۆر محه‌مه‌د خۆشناو سه‌رۆكی زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی و پرۆفیسۆر سیروان بابان جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و دكتۆر نه‌جده‌ت زه‌كی و دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر جیگرانی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك به‌شه‌كان ئاماده‌بوون ، باس له په‌یوه‌ندی زانكۆكانی كوردستان و یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی به‌گشتی و زانكۆكانی جیهان و لبنانی فه‌ره‌نسی به تایبه‌تی كرا . پاشان پیرۆزبایی له زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی كرا به‌بۆنه‌ی بوونی به ئه‌ندامی كارا له یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی . دوا جار باس له كار‌و چالاكی هاوبه‌شی ئاینده‌یی زانكۆكان و یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی كرا . ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان