سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان پیرۆزبایی له‌ زانكۆكانی جیهان و لبنانی فه‌ره‌نسی ده‌كات

dsc_6595به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی به‌رزی ئاستی زانستی له‌رێزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستاندا ، كه‌رۆژی ١٨-١٠-٢٠١٦ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ڕێوره‌سمێكدا به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌دبدولڵا سازكرا .
دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان پیرۆزبایی نامه‌ یه‌ك پێشكه‌شی زانكۆكانی جیهان و فه‌ره‌نسی ده‌كات .
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكانی هه‌ولێر. سلێمانی – دهۆك
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی
مایه‌ی خوشحاڵیمانه‌ ئه‌مرۆ زانكۆكانی جیهان هه‌ولێر- سلێمانی – دهۆك ، لبنانی فه‌ره‌نسی چه‌ندین پله‌ی زانستی به‌رزتریان له چاو سالی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥ به‌ده‌ست هێناوه‌ . وه‌ك له‌ له‌راگه‌یاندنی ریزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستاندا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی دا ڕاگه‌یێدرا ، هه‌موو زانكۆكانمان چه‌ندین پله‌ی زانستی به‌رزتریان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشوو تۆماركردووه‌ .
پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌كه‌م ، دڵنیام ئه‌م ئاسته‌ ی ئه‌مساڵه‌ش له‌ ڕانكینگی زانكۆكان دا ده‌بێته‌ هانده‌رێكی دی بۆ هێنانه‌دی ته‌واوی مه‌به‌ست و ئامانجی زانستیی مان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی نیشتیمانه‌كه‌مان . له‌كاتێكیش دا چاومان له‌ پله‌ی هه‌ره‌ به‌رزتر دابوو ، ده‌بێ بۆ گه‌یشتن بۆ ئه‌م ئامانجه‌ ، هه‌میشه‌ له‌ خه‌باتی زانستیی دابین و قوتابی و خوێندكارانمان به‌به‌رده‌وامی به‌زانستی نوێی سه‌رده‌م په‌روه‌رده بكه‌ین .
به‌رێزان سه‌رۆكی زانكۆكان ..
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ڕێگای ئێوه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رمیش له‌ یه‌كه‌یه‌كه‌ی مامۆستایانی زانكۆكانی جیهان هه‌ولێر- سلێمانی – دهۆك و لبنانی فه‌ره‌نسی ده‌كه‌م ، بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م پله‌ و ئاست به‌رزیی یه‌ی كه‌ له‌ چاو ساڵانی پێشووهه‌مان بوو، سه‌لماندتان له‌خه‌می به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پێگه‌یاندنی قوتابییان دان به‌شیوه‌ی ئه‌كادییمی له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ دا .
قوتابییان .. مامۆستاییان .. ئه‌م ئاست به‌رزی و متمانه‌ زانستییه‌تان پیرۆز بێت بۆ هێنانه‌دی
ئامانجمان : زانكۆی جیهان .. كوردستان ئاوه‌دان .
براتان
دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر
دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان

10583965_10152797413206886_6709694274802078964_n 13331038_109554449467950_422812002248605390_n