ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان تاوتوێی ریزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان ده‌كات و له‌ئاماده‌كارییه‌كانی سالی تازه‌ی خوێندن ده‌كۆڵێته‌وه‌ .

 

به‌چاودێری و ئاماده‌بونی دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، كاتژمێر (٢) ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی ١٨-١٠-٢٠١٦ له‌ باڵاخانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، كۆبونه‌وه‌ی فره‌وانی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان به‌رێوه‌ چوو.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی زانكۆكانی جیهان هه‌ولێر، سلێمانی ، دهۆك ، لبنانی فه‌ره‌نسی و ئه‌ندامانی بۆردی ئه‌مینداریه‌تی ئاماده‌بوون ، تاوتوێی رێزبه‌ندی زانكۆكانی جیهان وفه‌ره‌نسی لبنانی كران و خاله‌كانی ریزبه‌ندییه‌كان روونكرانه‌وه‌ .
له‌ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك زانكۆكان باسییان له‌ئاماده‌كارییه‌كانی ساڵی تازه‌ی خوێندنییان كردوو ، له‌چونییه‌تی وه‌رگرتنی قوتابییانی سالی خوێندنی ٢٠١٦٠-٢٠١٧ یان كۆڵییه‌وه‌ . دواتر دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر هه‌موو هاریكارییه‌كانی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهانی بۆزانكۆكان خسته‌ڕوو تا له‌ڕووی كوالێتی زانستییه‌وه‌ و ئاستی به‌رزتر به‌ده‌ست بێنن .. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌زانكۆكانی جیهان و زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی كرد . شایه‌نی باسه‌ ئه‌م كۆبونه‌وه‌ی دوای راگه‌یاندنی ریزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان هات كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ڕێوره‌سمێكدا له‌هۆلی سه‌عد عه‌بدولڵا سازیدابوو .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر

dsc_6569 dsc_6573 dsc_6578 dsc_6579 dsc_6580 dsc_6581 dsc_6583 dsc_6584 dsc_6591 dsc_6595