دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر : زانكۆی جیهان وه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئابووری كوردستان هه‌یه

 

پێشنیوه‌رۆری رۆژی یه‌كشه‌ممه‌٩-١٠-٢٠١٦ ، به‌ئاماده‌بوون و چاودێری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان سێیه‌م كۆنگره‌ی خۆی له‌هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدولا به‌ست . له‌م كۆنگره‌یه‌دا كه‌سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ولاتانی عه‌ره‌بی و سه‌رۆك یه‌كێتیی ژووره‌ بازرگانی و پیشاسازییه‌كان و كارسازو بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ژماره‌یه‌ك وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو كونسول و دیبلۆماتكارانی ولاتانی بیانی ئاماده‌بوون .
سه‌ره‌تا به‌رێز نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد ، له‌بایه‌خ و ڕۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت دوا بۆ په‌ره‌پیدانی ئابووری كوردستان . پاشان چه‌ندین وتار پێشكه‌شكران و به‌چه‌ند پانیڵێك ڕۆڵ و كاریگه‌ری كه‌رتی تایبه‌ت خرایه‌ڕوو .
له‌م كۆنگره‌یه‌دا دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باچگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان به‌شدار بوو ، له‌دیمانه‌یه‌ك دا بۆ ته‌له‌فزیۆنی جیهان ئامانجی به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی له‌م ئان و ساته‌دا به‌گرنگ زانی ئه‌ركی كه‌رتی تایبه‌تی له‌تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان به‌رز نرخاند .
شایه‌نی باسه له‌ رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سمیناریك ، پانێڵێك پێشكه‌ش ده‌كات و باس ڵه‌ڕۆڵ و كاریگه‌ری زانكۆی جیهان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئابووری كوردستان ده‌كات .

ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

 

 

dd dsc_5432 dsc_5450 dsc_5460 dsc_5489 dsc_5495 dsc_5508 dsc_5547 ff mm dsc_5555