ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر پیرۆبایی له‌قوتابییه‌یه‌كه‌مه‌كانی ده‌كات

dsc_5365

رۆژی ٦-١٠-٢٠١٦ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان –هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێ دا . سه‌ره‌تایی كۆبوونه‌وه‌به‌رێز دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر پیرۆزبایی له‌قوتابییه‌یه‌كه‌مه‌كانی به‌شه‌كانی زانكۆكردو ئاماده‌كارییه‌كانی به‌شه‌زانسستییه‌كانی بۆ پێشوازیكردن له‌قوتابییانی تازه‌خسته‌ڕوو .
پاشان به‌رێز دكتۆر نه‌وازد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، ته‌واوی هاریكاری و تواناكانی زانكۆی بۆ قوتابییان و ساڵی تازه‌ی خوێندنی ٢٠١٦٠٢٠١٧ پێشاندا ، تا زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له‌كه‌شو هه‌وای زانستی وپه‌روه‌رده‌یی و پێگه‌یاندی سه‌رده‌میانه‌ پۆلێكی دیكه‌ی قوتابییان پێڕابگه‌ێنێت .
دوابابه‌تی كۆبونه‌وه‌گفتگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی ئاماده‌كراوی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و سه‌رۆك به‌شه‌كان بوو ، بۆپێشوازی كردن له‌قوتابییان و ئاماده‌بوونییان له‌ده‌وامی فه‌رمی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩-١٠-٢٠١٦ بۆبه‌شدار بوونی قوتابییان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌شه‌كانییان به‌مه‌به‌ستی به‌شدار بوون له‌به‌رنامه‌ی خوێندنی ئه‌م ساڵ و ئه‌ركه‌ زانستییه‌كان له‌لایه‌ك و سازدانی چالاكی هه‌مه‌جۆری رۆشنبیری به‌شدار بوون له‌ئاهه‌نگی رێزلێنان له‌یه‌كه‌مه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی زانكۆ و له‌رۆژی ٩-١٠-٢٠١٦ كه‌به‌بۆنه‌ی سالانه‌ی ( رۆژی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆی جیهان ) ده‌ست نیشان ده‌كرێت .

ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ٦-١٠-٢٠١٦

 

 

 

 

 

dsc_5366 dsc_5367 dsc_5368 dsc_5369 dsc_5370 dsc_5371 dsc_5377 dsc_5378 dsc_5380 dsc_5382 dsc_5388 dsc_5389 dsc_5395 dsc_5396 dsc_5399 dsc_5403 dsc_5404