پاش ئه‌وه‌ی رۆژی ١٤-٦-٢٠١٦ به‌رێز موراد ئهلخهمیری سه‌رۆكی پارتی داد و ژیانه‌وه‌ی تونس و سه‌رۆكی كۆنگره‌ی ئاشتی جیهانی به‌فه‌رمی كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهانی بۆ بالیۆزی ئاشتی له‌جیهان ده‌ست نیشان كرد ، رۆژی ٢١-٩-٢٠١٦ لهڕێورهسمێكی شایه‌سته‌دا شاندی كۆنگره‌ی ئاشتی جیهانی ئه‌ركی بالیۆزی ئاشتی جیهانییان ڕادهستكرد .
ئه‌م ڕیورهسمه له‌رۆژی ئاشتی نێو ده‌وڵه‌تی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ، سه‌ره‌تا شاندی كۆنگره‌ی ئاشتی كهلهبهرێزان دكتۆر معتزئهلڕاوی راوێژكاری تایبه‌تی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی ئاشتی جیهانی وسه‌رۆكی ناوه‌ندی كۆنگره له‌هه‌رێمی كوردستان و خالد عه‌باس كوره‌چی عه‌میدی یاساناس و سه‌رۆكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆنگره له هه‌رێم و محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی كۆنگره پێكهاتبوون،
به‌رێز دكتۆر معته‌ز ئه‌لڕاوی سڵاو‌و په‌یامی به‌رێز دكتۆر مراد ئهلخهمیری پێڕاگه‌یاند وله‌چه‌ند دێرێك دا باسی له‌ڕۆڵ و پێگه‌و ئهركهئ اشتی خوازی مرۆڤدۆستی و ئه‌كادیمی و رۆشنبیریی و كار‌و كۆششه كۆمه‌ڵایه‌تی و خێرخوازییه‌كانی كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان و عێراق، بالیۆزی تازه‌ی ئاشتی دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگری كرد ، هه‌روه‌ك چۆن له‌بۆردی ناساندنی به‌رێزیان وه‌ك بالیۆزی ئاشتی تۆماركرابوو .
پاشان به‌رێز معته‌ز ئه‌لڕاوی بڕوانامه‌ی فه‌رمی بوون بهبالیۆز و بڕوانامه‌ی سوپاس و پێزانیینیی كۆنگره‌ی ئاشتی جیهانی پێشكه‌ش كرد و نازناوی پارێزه‌ری ئاشتی نێو ده‌وڵه‌تی پێ به‌خشی .
ئه‌م ڕێوره‌سمه به‌ئاماده‌بوونی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر و نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ له‌رۆژی ئاشتی جیهانی به‌رێوه‌چوو .
شایه‌نی باسه ڕاسپاردنی ئه‌م ئه‌ركه تازه‌یه به‌كه‌سایه‌تی یه‌كی ناسراوو كارای وه‌ك دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر، ده‌سكه‌وتێكی دیبلۆماسی نیو ده‌وڵه‌تی و ناساندنی زیاتری پرسه گشتییه نیشتیمانه‌كه‌مانه به‌نێوه‌ندی هه‌رێمایه‌تی و جیهانی .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان هه‌ولێر