به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی
پێشوازیی شاندی زانكۆی جیهان ده‌كا
ڕۆژی ٨-٨-٢٠١٦ شاندی ئه‌كادیمیی زانكۆی جیهان له‌ئه‌سته‌مبوڵ ، كه له به‌رێزان پرۆفیسۆر دكتۆر وریا عومه‌ر ئه‌مین و دكتۆر محه‌مه‌د خدر مه‌ولود و مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار پێكهاتووه ، سه‌ردانی به‌رێز دكتۆر( ئۆنده‌ر بایر ) به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌رو مۆزه‌خانه‌ی عوسمانیی كرد .
له‌دیداره‌كه‌دا ، شانده‌كه سڵاو رێزی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگری پێگه‌یاند و دیاریی به‌رێزیانی پێشكه‌ش كرد.
د. ئۆنده‌ر، دڵخۆشی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندهكهدهربڕی و هیوای به‌ستنی په‌یوه‌ندی زانستی له‌گه‌ڵ زانكۆی جیهان دا خواست و سڵاووڕێزی خۆی گه‌یانده به‌رێز دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر هه‌روا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژووی ده‌گمه‌نی تازهچاپكراویشی پێشكه‌ش كرد.
شایانی باسه شانده‌كه، چه‌ند رۆژێكه له‌شاری ئهستهمبووڵه، وێرای بوونه ئه‌ندامیان له‌سه‌نته‌ری به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی ، بۆیه‌كه‌مین جاره ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌بینراوی ده‌گمه‌نی ولایه‌ته‌كانی سه‌رده‌می عوسمانییان ده‌ست كه‌وت كه په‌یوه‌ندییان به‌مێژووی كورد و ناوچه‌كه‌وه هه‌یه.
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
٨-٨-٢٠١٦