دكتۆر. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر شاندێکی ئه‌ كادیمی زانكۆی جیهان بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمیه‌كانی توركیا ڕه‌وانه‌ ده‌كات .

13882161_1170068433016418_6755521715621854561_n

 

 

 

 

دكتۆر. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر
شاندێکی ئه‌ كادیمی زانكۆی جیهان بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمیه‌كانی توركیا ڕه‌وانه‌ ده‌كات .
رۆژی ٤-٨-٢٠١٦ به‌رێز دكتۆر نەوزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، به‌ئامه‌ده‌بوونی دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، شاندێكی زانستی ، بۆ ناوه‌نده‌ ئە‌كادیمی و موزه‌خانە‌ و كێبخانه‌كانی كۆماری توركیا ره‌وانه‌ كرد .
مه‌به‌ست له‌ ناردن و چونی ئه‌م شانده‌ ئه‌كادیمی و رۆشنبیرییه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ وه‌ك به‌رێزیان كه‌ لە كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌دا ئاماژه‌ی پێدا ، به‌ستنی په‌یوه‌ندی زانستی و رۆشنبیریی ناوه‌نده‌ ئه‌كادییمی – رۆشنبیرییه‌كانی توركیایه‌ له‌ گه‌ڵ زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی به‌ئه‌رشیف كردن و پاراستنی به‌ڵگه‌ نامه‌ مێژوویه‌كان و دامه‌زراندنی ناوه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌ و دیكۆمێنت و ئه‌رشیفی زانستی له‌ زانكۆی جیهان ، بۆ ئه‌م مه‌ به‌سته‌ شانده‌كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ وڵاتی توركیان و كاره‌كانیان به‌سه‌ركه‌وتوویی ئەنجام ده‌دەن …