دەربارەی زانکۆی جیهان ـ هەولێر

 

Cihan University Erbil

زانكۆی جیهان لەسەر رووبەری 127000م2 بونیات نراوە . ئەم باڵەخانانە بەشە زانستی و كارگێڕیەكانی لەخۆ گرتوە هەروەها ئەوەی تایبەتە بە خزمەتگوزاری قوتابیان و یاریگە و باخچە وبەشە ناوخۆییەكان بۆ ئەوی ببێت بە شارێكی زانكۆیی تەواو , بەم شێوەیەی خوارەوە :
1. باڵەخانەیەكی تایبەت بە سەرۆكایەتی زانكۆ بەرووبەری 2500م2 كە لە پێنج نهۆم پێكهاتوە .
2. هەشت باڵەخانەی تر وەك یەكەی فێركردن , رووبەری بیناكردنی هەریەكەیان لە نێوان (1800م2 الی 2400م2 ) ، 104 هۆڵی خوێندنی لەخۆ گرتوە بە لەخۆگرتنی نێوان (40- 72) قوتابی و نوێترین ئامێری خستنە رووی تێدا دانراوە ، هەروەها 24 تاقیگەی پسپۆڕی تێدایە لەگەڵ 7 هۆڵی وێنەكێشانی ئەندازیاری ، هۆڵێكی دادگای راهێنان و دوو هۆڵی كۆنگرەكان و كتێبخانەیەكی بنكەیی و ئەلیكترۆنی هەیە .سەرەڕای ئەمانە سەنتەری كۆمپیوتەر و سەنتەری ئینتەرنێت و مۆزەخانەیێك و ستۆدیۆی بەشی راگەیاندن و ژوورێك بۆ كۆبوونەوەكان و لێژنەی تاقیكردنەوەكان و چەند سەنتەرێكی تری زانستی جۆراوجۆریشی تێدا هەیە .
3. چوار باڵەخانەی تایبەت بە سەنتەرەكانی قوتابیان كە رووبەری هەریەكێكیان800م2 یە .
4. یاریگا وەرزشیەكان , ئەمانە لەخۆی دەگرێت :
• یاریگایێكی تۆپی پێ‌ كە تەلانی هەیە و شوێنی 2500 كەس لەخۆ دەگرێت .
• یاریگەی گۆڕەپان و مەیدان .
• یاریگەیەكی داخراو كە شوێنی 400 كەسی لێدەبێتەوە و تایبەت كراوە بە یاریەكانی تۆپی بالە و باسكە و دەست و تێنس .
• مەلەوانگەیەكی داخراو .
• چەند یاریگایێكی كراوەی تۆپی پێی پێنج كەسی و سەبەتە و تێنس .
5. باڵەخانەیەكی تایبەت بە تۆمار
6. لقی بانكی جیهان .
7. كۆگاكانی زانكۆ .
8. یەكە كارگێڕی و خزمەتگوزاریەكان .
9. بەشە ناوخۆیی قوتابیانی كچ .
10. سەنتەری هەلی كار .

 

1367736964