مەم و زین و مەلای جزیری لە زانکۆی جیهانن …

DSC00249

 

 

مەم و زین و مەلای جزیری لە زانکۆی جیهانن ..

هه‌ردوو شاكاری خانی و جزیری
له‌چاپێكی قه‌شه‌نگ و دانسقه‌دا گه‌یشتنه‌ زانكۆی جیهان
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا ، له‌رێگای به‌رێز قونسوڵی وولانه‌كه‌ی له‌شاری هه‌ولێر ، هه‌ردوو شاكاری ئه‌حمه‌دی خانی داستانی (مه‌م و زین ) و دیوانی شیعری مه‌لای جزیری ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ ّئێستا له‌رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا پێشكه‌شی به‌ به‌رێز دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و دامه‌زرێنه‌ری( جیهان پرێس ) كرد .
هه‌ردوو كتێب له‌چاپێكی قه‌شه‌نگ و دانسقه‌ دان ، له‌چاپكراوه‌ كانی حكومه‌تی توركیایه‌ ، به‌زمانی كوردی ئه‌لفه‌بێی ( عه‌ره‌بی و لاتینی ) ، ئه‌م ساڵ ٢٠١٦ به‌به‌رزترین كوالێت چاپكراون . هه‌ردوو كتێب به‌رهه‌می هه‌ردوو شاعیری ناوداری كورد ( ئه‌حمه‌دی خانی و مه‌لای جه‌زیری) ن ، كه‌دووكۆڵه‌گه‌ و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌ده‌بی كلاسیكی كوردی كرمانجی سه‌روون . خانی شاعیرو بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوف ، جزیری شاعیرو مته‌سه‌وف و فه‌یله‌سوف ته‌واوی قۆناغی خۆیان و ئاینده‌ی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌ و هزری مرۆڤایه‌تی یان ده‌وله‌مه‌ندكردوه‌ ، ئه‌م دوو شاكاره‌ به‌زمانی توركیش چاپكراون .
شایانی باسه‌ ، پاش تاوتوێ كردن ، به‌رێز دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر بریاری دا هه‌ردوو شاكاره‌كان پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی زانكۆی جیهان _ هه‌ولێر بكات . تابه‌ هۆیه‌وه‌ خوێنه‌ران ئاسانتر ده‌ستیان بگاته‌ خوێندنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌شیعرو شاكاره‌كانی داستانی مه‌م و زین .
راگه‌یاندنی زانكۆی جیهان _ هه‌ولێر

 

 

 

 

 

 

 

 

 

DSC00250 DSC00251 DSC00252 DSC00253 DSC00254 DSC00255