بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی

1446310871

لە چوارچێوەی چالاكی و هەوڵەكانیان بۆ بەرەوپێش بردنی زانكۆی جیهان و ناساندنی بە زانكۆكانی تری جیهان ، هەریەك لە بەڕێزان د. نەوزاد باجگر سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداران و د. امجد صابر دەلۆی بەشداریان كرد لە كۆنفرانسەی ئەنجوومەنی جیهانی زانكۆكان بە هاوكاری زانكۆی لیفكیە لە قوبرس . لە پەراوێزی كۆنفرانسەكەدا ، زانكۆی جیهان توانی چەندین یاداشتنامە و رێككەوتننامە واژۆ بكات لەگەڵ هەریەك لە زانكۆی تەبرێز – تاران كە دووەم زانكۆیە لەسەر ئاستی ئێران ، هەروەها لەگەڵ زانكۆی لیفكیە . ئەم رێككەوتننامانە پەیوەست بوون بە چەند خاڵێك ، لەوانە گۆڕینەوەی كادیری فێركاری و قوتابیان و ئەزموونەكان و گرێدانی وۆرك شۆپ و كۆنفرانس و توێژینەوە زانستی هاوبەش و سەردانی دوولایەنە .
هەروەها زانكۆ هەڵسا بەسەردانیكردنی زانكۆی (شرق البحر المتوسط ) و چاویان كەوت بە سەرۆكی زانكۆكە و دوای مانگ و نێوێكی تر سەردانی زانكۆ دەكات ، بە ئومێدی ئەوەی چەند رێككەوتننامەیەك ئیمزا بكەن كە چەند خاڵێكی گرنگ لەخۆی بگرێت ، لەوانەش بابەتی خوێندنیی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوولا دوای وەرگرتنی رەزامەندی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا لەهەرێمی كوردستان و قوبرس

 

1446310871n IMG_4585 IMG_4586 IMG_4587 IMG_4588 IMG_4589 IMG_4590